مانچستەر یونایتد یارى لوتکەى لە لیڤەرپوڵ بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە لیڤەرپول هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی دوو، مبێمۆ گۆڵی یەکەمی بۆ شەیتانە سورەکان تۆمارکرد، پاش ئەوەش چەندین هەوڵی دوولایەنە بینرا بەڵام هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە.
لە تایمی دووەم لە خولەکی 78 گاکپۆ گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، پاشان ئەوەش لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئاکامی لێدانێکی گۆشەوە هاری ماگوایەر گۆڵی دووەمی مان یو تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش، لیڤەرپول خاڵەکانی لە 15 خاڵ مایەوە و لە پلەی چوارەم دێت، مان یونایتدیش 13 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.
AM:09:21:20/10/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه