پێش کلاسیکۆ ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکى خۆشى پێدەگات
وێستگە سپۆرت-
ریاڵ مەدرید پێش یارى کلاسیکۆ تواناکانی هەریەکە کارڤاخال و ئارنۆڵدی بۆ دەگەڕێتەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى ڕۆژنامەنوسى بەناوبانگ لە سکای سپۆرت باس لەوە دەکات ، هەریەکە لە دانی کارڤاخال و ئارنۆڵد لە قۆناغی کۆتایی چاکبوونەوەن لە پێکانەکانیان.
فابریزیۆ ئاماژەى بەوەش کردووە هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ تیپی ریاڵ مەدرید مەشقیان کردووە و بەرەو چاکبوونەوەی تەواوەتی پێکانەکەیان وگەرانەوەی توانای جەستەییان دەچن، پێدەچێت هەردوو یاریزان بۆ یاریی کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە لە 26ی ئەم مانگە ئامادەبن.
AM:10:19:16/10/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه