ئینریک داهاتووى خۆى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ئەندریک فیلیپی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید داهاتووى خۆى لە ماوەى گواستنەوەى زستانەى یاریزانان یەکلایی دەکاتەوە
تۆڕی مەدریدیستا بڵاویکردەوە، ئەندریک لە ڕاداری چەند یانەیەکی ئیسپانیدایە کە ئارەزووی گواستنەوەی بە خواستن لە یانەی ڕیال مەدرید دەکەن، لەوانە ڤالێنسیا و ڕیال سۆسیداد.
تۆڕەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەندریک نایەوێت ڕیال مەدرید جێبهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا ئارەزووی زۆر بۆ گواستنەوەی هەیە، هەروەها متمانەی بە توانای خۆی هەیە کە شتەکان بگۆڕێت بە ڕازیکردنی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بۆ ئەوەی هەلێکی پێبدات و خۆى بسەلمێنێت
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی دژایەتی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی مەدرید دەکات و ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە هەفتەکانی داهاتوودا دۆخەکەی نەگۆڕێت، ڕەنگە بەڕاستی یاریزانەکە لە وەرزی زستاندا یانەی ڕیال مەدرید بەجێبهێڵێت
AM:09:50:16/10/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه