‌ڕیاڵ مەدرید نرخى ڤینسیۆسى دیارى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید نرخى ڤینسیۆس جۆنیۆرى  بەڕازبلىو  ئەستێرەى یانەکەى دیارى دەکات 

ئێزگەى  کادینا سێرى ئیسپانى ئاشکراى کردووە یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانییەکانی سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەرازیلی زیادی کردووە و ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

ئێزگەکە دەڵێت ئامادەیە ئەستێرە بەرازیلییەکە بەرامبەر بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەمەش دەتوانن خەونی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بەدیبهێنن.

کادینا سێر باسی لەوەکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە خەون بەوەوە دەبینێت هالاند و مباپێ لە یەک یانەدا کۆبکاتەوە، لە ئەگەری فرۆشتنی ڤینیسیۆس بەدیهێنانی ئەو خەونە نزیکتر دەبێتەوە، بە شێوەیەک مباپێ لە باڵی چەپ و هالاند لە شوێنی ئێستای ئەستێرە فەرەنسییەکە یارییبکات.


AM:10:34:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌