بەرگریكارێكی گەورە دەیەوێت ڕووبكاتە ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
مارك گوێهی ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەی كریستاڵ پاڵاس،ئامادەیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بكات
گێهی لە كۆتایی گواستنەوەكانی پێشوودا زۆر نزیك بوو لەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات، بەڵام ئیدارەی كریستاڵ پاڵاس لە كۆتا خولەكدا گرێبەستەكەی هەڵوەشاندەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە، گوێهی بڕیاری خۆی داوە ودەیەوێت هاوینی داهاتوو ڕووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید
لە ڕاپۆرتەكەدا دووپاتی كردووەتەوە كە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید ڕێزێكی زۆر لە گوێهی دەگرن و ئامادەن گرێبستی پێشكەش بكەن لە هاوینی داهاتوو
یانەی ڕیال مەدرید پێویستی بە گواستنەوەی بەرگریكاری نوێ هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی دیارنەبونی داهاتووی هەریەكە لە ڕودیگەر و دەیڤد ئەلابا.
بەهای ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە لە بازاڕدا 45 ملیۆن یۆرۆیە
گویهی تەمەن 25 ساڵ، وەك بەرگریكاری ناوەڕاست یاری دەكات و لە ساڵی 2021 لە یانەی چێڵسی پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە كردووە.
گوێهی 167 یاری بۆ كریستاڵ پاڵاس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ئەنجامداوە و 9 گۆڵی تۆماركردووە و 5 ئەسیستیشی تۆماركردووە.
AM:11:08:10/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه