جۆردی ئالبا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
جۆردی ئالبای ئیسپانی و یاریزانی ئێستای ئینتەرمیامی و پێشووی بەرشەلۆنە وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن ڕاگەیاند.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی ئینستاگرام ئالبا بڵاوی کردەوە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ئینتەرمیامی واز لە یاریکردنی یەکجاری دەهێنێت.
ئالبا ئاماژە بەوەش دەکات، کاتی ئەوە هاتووە قۆناغێکی گرنگ لە ژیانی کۆتایی پێ بهێنێت و بڕیاریداوە لە کۆتای ئەم وەرزە پەردە لەسەر کاروانی وەرزشی دابخات و هەست دەکات هەموو شتێکی بە تۆپی پێ بەخشیوە و کاتی ماڵئاوایی هاتووە.
ئالبا سوپاسی یانەی بەرشەلۆنە دەکات کە هەر لە منداڵییەوە لەو یانەیە دەستی پێکردووە و ڕێگەیان داوە لوتکەی ژیانی وەرزشی بەڕێ بکات و هەموو نازناوە گرنگەکانی لەگەڵدا بەدەست بهێنێت.
PM:07:01:07/10/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه