‌کاتی بەریوەچوونی یارییەکانی سوپەری ئیسپانیا دیاریی کرا

وێستگە سپۆرت-

کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دیاریی کرا.

بڕیارە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ ساڵی 2026 لە وڵاتی سعودیە و لە شاری جددە بە بەشداری چوار یانە بەڕێوە بچێت.

لەوبارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو یارییەکانی سوپەری ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت و سەرجەم یارییەکانیش کاتژمێر 9 دەبێت بە کاتی کوردستان.

یەکێتییەکە ئەوەش دەخاتە روو، یەکەم ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بیلباو دەبێت کە یارییەکە لە حەوتی مانگی یەکدا بەڕێوە دەچێت، هەرچی یاریی دووەمیشە ڕۆژیک دواتر و لە هەشتی مانگدا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدا ئەنجام دەدرێت، براوەی هەر یارییەکیشیتان ڕاستەوخۆ دەگاتە یاریی کۆتایی و  یاریی کۆتایش لە 11ی هەمان مانگدا لە جددە دەبێت.

شایەنی باسە جامی سوپەری 2025 یانەی بەرشەلۆنە توانی لە یاریی کۆتایدا بە ئەنجامی 5-2 لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بباتە و نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتی سعودییە بەرز بکاتەوە.



PM:06:54:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌