‌ڕیاڵ مەدرید بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات سەبارەت بە ئەندریک

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دا سەبارەت بە ئەندریکی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید پێیان وایە بە خواستنکردنی ئەو یاریزانە لە ماوەی گواستنەوەی مانگی یەکدا باشترین جوڵە دەبێت.

ئیدارەی یانەکە پێیان وایە ئەندریک پێویستی بە کاتێکی تەواو هەیە بۆ یاریکردن بۆ ئەوەی توانای تەکنیکی و دەروونی خۆی بەدەستبهێنێتەوە

لیستی ئەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی ئەندریک دەکەن بریتین لە وێستهام لە ئینگلتەرا و ڤالێنسیا و ڕیال سۆسیداد لە ئیسپانیا.

ئەندریک تەمەنی 19 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٣٠ کۆتایی دێت.

ئەندریک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 37 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامداوە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە و 1 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:38:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌