مان سیتی هەڵوێستى خۆى بۆ فرۆشتنی ڕۆدری بە ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزى هەڵوێستى خۆى بۆ فرۆشتنى ڕۆدرى بە یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا کرد
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تیم تاڵک کە بڵاویکردۆتەوە، یانەی مانچستەر سیتی پابەندە بە مانەوەی ڕۆدری و بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە بەهیچ نرخێک.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مان سیتی هێشتا حساب بۆ ڕۆدری دەکات و بە بەشێک لە پرۆژەی داهاتووی یانەکە دەزانێت.
ئیدارەی سیتی گوێ لە هیچ ئۆفەرێکی دارایی هیچ یانەیەک نادات بۆ دەستبەرداربون لە ڕۆدری.
ڕۆدری تەمەنی 29 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
ڕۆدری 272 یاری لەگەڵ مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 32 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:03:07/10/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه