پوختەی لێدوانی فلیک پاش شکستەکەیان بەرانبە پاریس
وێستگە سپۆرت-
هانزی فلیک: پاریس سانجێرمان شایستەی بردنەوە بوو.
فلیک :دەبێت بە تایبەتی سەیری ئەم یارییە بکەین. پاریس یارییەکی نایابی ئەنجامدا، بەتایبەت لە گێمی دووەمدا. ئەوان شایەنی سەرکەوتن بوون، ئێمەش دەبێت لەوە فێربین.
فلیک: گۆڵێکمان تۆمار کرد و چانسی گۆڵێکی دیکەمان بۆ ڕەخسا. ئێمە دەبێت بە شێوازی خۆمان یاری بکەین، بەڵام لە گێمی دووەمدا، بەستایلی خۆمان یاریمان نەکرد. بە دڵنیاییەوە باسی ئەوە دەکەین.
فلیک:من نامەوێت بدۆڕێم، نە لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکە و نە لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا. دۆڕان بەشێکە لە یارییەکە، بەڵام دەبێت پێشبکەوین و لە یارییەکەی ئەمڕۆ فێربین.
AM:12:36:02/10/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه