دیکۆ داهاتووى ئەستێرەیەکى گرنگى تیپەکەى یەکلایی کردەوە
وێستگە سپۆرت-
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە داهاتووى فرینکى دی یۆنگى هۆڵندى و ئەستێرەى یانەکەى یەکلایی کردەوە
گرێبەستەکەی دی یۆنگ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەگەر گرێبەستێکی نوێ نەکرا بەخۆڕایی دەڕوات، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئاماژەن بۆ مانەوەی دی یۆنگ.
دیکۆ لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنى بڵاوى کردۆتەوە دەڵێت "ئێمە لە قۆناغی دانوستانداین، فرێنکی دی یۆنگیش چێژ لە بوونی لێرە وەردەگرێت و لە هەموو ئاستەکاندا پێگەیشتووە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەگەر یاریزانێکی خاوەن کارەکتەر بیت ، نەک تەنها دەتەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنیتەوە، بەڵکو دەتەوێت ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکەیت.
بەرپرسە باڵاکەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکرد، دی یۆنگ دەبینێت دەتوانێت ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات، ئەو ئەوە دەبینێت و دەیەوێت بمێنێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە یانەکەدا دی یۆنگ بە یاریزانێکی گرنگ دەزانین بۆ ئەم پڕۆژەیەی ئێستای یانەکە و بۆ ساڵانی داهاتوو.
دیکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە بەمزوانە گرێبەستى دی یۆنگ نوێ دەکەینەوە
AM:10:27:30/09/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه