‌ئاگادارن لە دواى یارى دێربى لە ژوورى جل گۆڕینى ڕیاڵ مەدرید چى ڕوویداوە

وێستگە سپۆرت-

لە پاش شکستە قورسەکەیان بەرانبەر یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید ژوورى جل گۆڕینى ریاڵ مەدرید ئاڵۆزییەکى زۆرى پێوە دیار بووە و پیرێزیش پەیامى هەبووە 

شەوى ڕابردوو لە یارى دێربى ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێکى گەورە بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا 

مەڵپەڕى دیفینسا سێنتراڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پاش شکستەکە بێ هیواییەکى زۆر بە ڕووی یاریزانانى یانەى شاهانە وە دیار بووە و هەندێک لە یاریزانە دیارەکانى تیپەکە وتویانە ئەوە ئاستى ئێمە نییە و یارییەکى زۆر خراپمان کردووە 

پێگەکە باس لەوەش دەکات کە پیرێز پەیامێکى بە یاریزانەکانى داوە و وتویەتى : ئەمڕۆ ڕۆژى ئێمە نەبوو ، ئەوان لە ئێمە باشتر بوون و ئێوە خراپ بوون و دەبێت لەم شکستەوە وانە وەربگرین ئێمە ریاڵ مەدریدین و هەڵدەستینەوە 


AM:09:46:28/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌