‌راشفۆرد بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا

وێستگە سپۆرت-


مارکۆس راشفۆرد بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکرا و خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
 پێگەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی چوار یاریزانی بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ ئەوەی ببنە باشترین یاریزانی هەفتە.

دوای دەنگدانی هاندەران، پێگەی یوفا ئاشكرایکرد، مارکۆس راشفۆردی ئەستێرەی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنز لیگ دیاریکراوە.

راشفۆرد لە یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد دوو گۆڵی نایابی تۆمارکرد کە ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی یانەکەی بردنەوە بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی سێ خاڵی گرنگ.

هێرشبەرەکەی بەرشەلۆنە کێبڕکێی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی لە هەریەکە لە دوسان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یۆڤانتۆس و مارکۆس تورامی ئینتەر میلان و ترینکاوی یاریزانی سپۆرتینگ بردەوە.


PM:07:21:19/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌