ڤینسیۆس هەست بە دڵتەنگی دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسیۆس هەست بە دڵتەنگی دەکات بە یەدەگکردنی لە چەند یارییەکی یانەیدا ئەمەش بە تەواوی نیگەرانی کردووە
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باس لەوە دەکات ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی هەست بە دڵتەنگی دەکات لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی لە دوو یاریی یانەکەیدا وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە سەرەڕای ئەوەش خەریکە دەبێتە سێبەری ئیمباپێ
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، ڤینیسیۆس ئامانجی ئەوەیە کە هاوشێوەی چەند وەرزی رابردوو وەک سەرکردەی یەکەم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بەڵام دوێنێ ئەلۆنسۆ پاش یاریەکە وتی ئیمباپێ سەرکردەی تیپەکەیە ئەمەش بە ڕوونی ڤینی نیگەران کردووە
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ئەلۆنسۆ کارێکی وای کردووە کە هەریەکە لە ڤینیسیۆس و رۆدریگۆی دوو ئەستێرەی بەرازیلی کێبڕکێی یەکتر بکەن لەسەر سەرەکیبوون لە باڵی چەپی هێرشبردن کە ئەوەش ئەرکەکەی ڤینیسیۆسی قورستر کردووە.
PM:09:37:17/09/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه