‌هاری کەین: لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیچ یانەیەک ناترسین

وێستگە سپۆرت-


هاری کەینی هێرشبەری یانەی بایرن میونخ ڕایگەیاند، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هیچ یانەیەک ناترسن.
لە میانەی کۆنگرەی پێش یارییەکەیان بەرانبەر چێڵسی سەرەتا کەین دەڵێت: 
چێڵسی لە جامی جیهانی یانەکاندا زۆر بەهێز بوو، بەڵام بۆ بردنەوە لێیان هەستێکی زۆر باشم هەیە و ئەگەر بمانەوێت لە چێڵسی ببەینەوە، دەبێت باشترین ئاستی خۆمان نمایش بکەین و یارییەکی نایاب ئەنجام بدەین.
هێرشبەرەکەی یانە باڤارییەکە دەشڵێت: یانەیەکی وەک بایرن میونخ هەمیشە چاوەڕێی سەرکەوتنە لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا، هەرچەندە لە چامپیۆنسلیگ بەرانبەر باشترین تیپەکانی ئەورووپا یاری دەکەین و گەشتێکی دوور و درێژ دەست پێدەکەین، بەڵام هیوادارم تاوەکو کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام بین و دەمانەوێت تا دەتوانین لە خولەکەدا بەرزترین ئاست پێشکەش بکەین.
لە بەردەوامی قسەکانیدا کەین وتی: هەمیشە پشتگیری خۆم دەکەم بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، شێوازی یاریکردنی بایرن میونخ لەگەڵ مندا دەگونجێت و ڕەنگە چێڵسی و ئارسیناڵ حەز بە ڕووبەڕبوونەوەی ئێمە نەکەن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا هاری کەین وتیشی: کاتێک لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا یاری دەکەین، ئەوا ترسی ڕووبەرووبوونەوەی هیچ یانەیەکەمان نییە، بەڵام بەو مەرجەی باشترین یاری بکەین.
 




.


PM:02:32:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌