‌ئەلۆنسۆ: بە شایستەیی بردمانەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەلۆنسۆ جەختدەکاتەوە کە بە شایستەى بردنەوەیان بە دەسستهێناوە بەرانبەر یانەیەکى قورس 

دوای بردنەوەیان لە یانەی مارسیلیا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکەیان قورس بووە و رووبەڕووی کێشە بونەتەوە بەڵام لە دوای کارتە سوورەکەی کارڤاخاڵیش بە 10 یاریزانەوە بەردەوام فشاریان دەکرد و دڵنیا بوو لەوەی یاریزانەکان نایانەوێت تووشی شکستبن و شایستەى ئەو بردنەوەیە بووین 

وتیشی، پێویستمان بەوەیە سەرجەم یاریزانەکان ئامادەبن چونکە گرنگیەکی زۆریان هەیە بەهۆی ژمارەی یارییەکانەوە، هیچ یاریزانێک گەرەنتی ئەوەی نییە کە لە هەموو یارییەکدا سەرەکی بێت و هەموو یاریزانەکانیش یارى دەکەن و ڕێگەکە دوورودرێژە

ئەلۆنسۆ دەڵێت، کیلیان مباپێ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و کاریگەری لەسەر یاریزانەکانی هاوڕێی هەیە، ئەو لە ساتێکی نایابدایە و شانازی دەکەم بە بوونی کۆمەڵێک ئەستێرە لە پێکهاتەکەمدا.


AM:10:34:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌