ئێنریکی: لە چامپیۆنسلیگ بەدوای مێژوویەکی نوێدا دەگەڕێین
وێستگە سپۆرت-
لویس
ئینرێکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند، یانەکەیان لە
چامپیۆنسلیگ بەدوای مێژوویەکی نوێدا دەگەڕێت.
لە
میانەی کۆنگرەی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئەتڵەنتا سەرەتا ئێنریکی وتی: دەمانەوێت
جارێکی دیکە مێژوو بۆ خۆمان تۆمار بکەینەوە و لەم وەرزەشدا هەوڵ بۆ بردنەوەی
نازناوە گەورەکەی چامپیۆنسلیگ بدەین.
ڕاهێنەرەکەیت
پاریس ئاماژە بەوە دەکات، هەست بە هیچ فشارێک ناکەن، کەشوهەواش زۆر باشە، ئەوان پاڵەوانن
و دەست دەکەن بەو پاڵەوانێتییەی کە ئاواتەخوازن بۆی.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئامادەبوونی کڤاراتسخیلیا و کانگ لی بەرانبەر
ئەتڵەنتا ڕاگەیاند و تەنیا پێراڵدۆ ئامادە نابێت
لە کۆتایی
قسەکانیدا لویس ئێنریکی دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بین لە نووسینەوەی مێژوو،
گرنگە بمانەوێت بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنین، ئەوە
ئامانجی ئێمەیە و هەوڵی تەواوەتی بۆ دەدەین.
PM:07:16:16/09/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه