‌جارێكی تر كێشە بۆ بەرشەلۆنە دروست دەبێت

وێستگە سپۆرت-

تەواونەبوونی یاریگای سپۆتیفای کامپنو کێشە بۆ بەرشەلۆنە دروست دەکات و جارێکی دیکە یارییەکی لالیگای گواسترایەوە بۆ یاریگای مەشقەکانی.

لە ماوەی ڕابردوو لالیگا ڕەزمەندی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی یاریی بەرشەلۆنە بەرانبەر ڤالێنسیا بۆ یاریگای یۆهان کرۆیف لەوێ میوانداری کرا.

هەرچەندە بڕیاربوو بۆ یاریی داهاتووی لالیگا یاریگای سپۆتیفای کامپنو بەشی یەکەمی تەواو بێت و یاری تیادا بکرێت، بەڵام بەفەڕمی بەرشەلۆنە هەفتەی داهاتوو لەسەر یاریگای یۆهان کرۆیڤ جارێکی دیکە میوانداری خیتافی دەکات.

یانە کەتەلۆنییەکە هیوادارە یاریگای سپۆتیفای کامپنو بۆ یاریی داهاتوویان بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئامادە بێت و هەر لەو یارییەدا بەرپرسانی یوفا پشکنین بکەن تاکو بزانن یاریگاکە دەتوانێت میوانداری یارییەکانی چامپیۆنسلیگ بکات یاخوود نا.

بەپێی زانیارییەکان بێت، پلانی بەرشەلۆنە ئەوەیە بەشی یەکەمی یاریگاکە بکرێتەوە کە نزیکەی 25هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت و بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان ئامادە بێت، بەڵام یوفا ئەوە ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێت لانیکەم دوو بەشی بۆ یارییەکەی چامپیۆنسلیگ ئامادە بێت، ئەگەرنا ڕەنگە یارییەکە بۆ یاریگایەکی دیکە بگوازرێتەوە و ڕێگەش نادرێت لە یاریگای یۆهان کرۆیف هیچ یارییەکی چامپیۆنسلیگ بەڕێوە بچێت و بلاوگراناش پلانی دووەمی ئەوەیە یارییەکانی بۆ یاریگای لویس کۆمپانێس بگوازرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری شارەوانی بەرشەلۆنەی کردووەتەوە.


PM:06:11:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌