‌ئەستێرەیەکى ئینگلیزى ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ئادەم وارتنی ئینگلیزی یاریزانی یانەی کریستاڵ پاڵاس، هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی سەبارەت بە گرنگیدانی ئێستای ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند.

وارتن ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە بۆ تیپەکەی ئینگلتەرا و سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی فیشایسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، وارتن ڕوون بووەتەوە سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ داهاتوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وارتن دەیەوێت لەگەڵ لیڤەرپوول یاری بکات، سەرەڕای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید گرنگی بە خزمەتگوزارییەکانی دەدات.

لیستی ئەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی وارتن دەکەن، چێڵسی و مانچستەر یونایتد لەخۆدەگرێت، جگە لە ڕیال مەدرید.

نرخی داواکراوی وارتن لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ ملیۆن پاوەنددایە


وارتن تەمەن 21 ساڵ، یاریزانێکی بەرگرییە. گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.

وارتن 49 یاری لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس ئەنجامداوە و شەش گۆڵی تۆمارکردووە. پێشتر لە یانەی بلاکبێرن ڕۆڤەرز یاری کردووە.


AM:10:36:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌