لیڤەرپوڵ دەبێتە پاڵەوانى چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى لیڤەرپوڵ نزیکترین بەربژێرە بۆ بردنەوەى نازناوى چامپیۆنسلیگى ئەم وەرزە
پێگەی ئۆپتا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی ئامارە وەرزشییەکان، رێژەی بردنەوەی چامپیۆنسلیگى بۆ ئەم وەرزەی بڵاوکردووەتەوە.
پێگەکە پێی وایە لیڤەرپوڵ دەرفەتی بردنەوەی نازناوەکەی لە هەموان زیاترە و بەئەگەری لەسەدا 34 دەبێتە براوەی چامپیۆنزلیگ.
ئۆپتا وای داناوە ئارسناڵ بەڕێژەی سەدا 16 هەلی بردنەوەی نازناوەکەی هەیە و پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش ئەگەری سەدا 12ی بۆ دانراوە.
بەگوێرەی ئەگەرەکان مانچستەر سیتییەکەی پیپ گواردیۆلا بەرێژەی سەدا هەشت دەبێتە براوە و بەرشەلۆنەش بەسەرکردایەتی هانسی فلێک ئەگەری سەدا حەوتی بۆ دانراوە.
یانەکانى چێڵسی براوەی مۆندیالی یانەکان و ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی زۆرترین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان چانسێکی کەمیان هەیە بۆئەوەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن و ئۆپتا سەدا شەشی بۆ داناون.
AM:10:26:16/09/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه