سێ یانە ڕکابەرى گواستنەوەى ئاکانجى دەکەن
وێستگە سپۆرت-
سێ یانەی جیاواز کێبڕکێ دەکەن بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس ئارەزووی گواستنەوەی ئاکانجی بەرگریکاری یانەکەی دەکات.
گرنگیدانی کریستاڵ پاڵاس بۆ ئاکانجی لە کاتێکدایە کە باس لە ڕۆیشتنی مارک گوێهی بەرگریکار بۆ لیڤەرپوول دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کریستاڵ پاڵاس بە تەنیا نابێت لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئاکانجی، یانەی گالاتاسەرای تورکی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانیش لە ڕکابەرییەکەدا بەشدارن.
بەهای ئەو ئەستێرەیە لە بازاڕدا 28 ملیۆن یۆرۆیە
ئاکانجی تەمەن 30 ساڵ. گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
ئاکانجی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە سیتی کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ١٣٦ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە.
PM:12:05:27/08/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه