کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت شوێنى ئیزێ بە ئەستێرەیەکى لیڤەرپوڵ پڕ بکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى کریستاڵ پاڵاسى ئینگلیزى ئارەزووى گواستنەوەى هارڤی ئیلییۆت یاریزانی یانەی لیڤەرپوول دەکات
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (فوتبۆڵ ئینسایدەر) کریستاڵ پاڵاس خۆی بۆ خولێکی دانوستان بۆ گواستنەوەی هارڤی ئیلییۆت یاریزانی یانەی لیڤەرپوول ئامادە دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ئیبەرێچی ئیزێ دوای گواستنەوەی بۆ ئارسناڵ بەجێی هێشتووە.
یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ئارەزووی خۆی بۆ خزمەتەکانی ئیلییۆت دەربڕیبوو، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی نەکرا، بەمەش دەرگای کریستاڵ پاڵاس کرایەوە.
بە دڵنیاییەوە ئیلییۆت حەز دەکات لەم وەرزەدا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یاری بکات بۆ ئەوەی چانسی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بپارێزێت.
ئیلییۆت تەمەن 22 ساڵ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەرە و گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.
AM:11:28:27/08/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه