‌ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوکرایەوە

وێستگە سپۆرت-


ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکراکران و پاریس بە نۆ یاریزان بەشدارە و چوار یاریزانی بەرشەلۆنە و سێ یاریزانی ریاڵ مەدریدی تێدایە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی لە پێگەی فەرمی باڵۆن دۆر، ناوی پاڵێوراوانی کۆتایی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی و خەڵاتی یۆهان کرۆیف و یاشین و گێرد مولەر و کۆپای ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە.

پاریس سان جێرمان بە بوونی عوسمان دێمبێلێ و ڤیتینیا و حەوت یاریزانی دیکە پشکی شێری بەرکەوتووە، لە بەرشەلۆنەش لیڤاندۆڤسکی، یامال، رافینیا و پێدری دەبینرێن، هەروەها لە ریاڵ مەدرید ناوی، ڤینیسیۆس و مباپێ و بێلینگهامی تێدایە.

لە هەمان کاتدا، ناوی پاڵێوراوان بۆ باشترین راهێنەر بڵاوکرانەوە کە پێکدێن لە، کۆنتی، فلێک، مارێسکا، سلۆت و ئینریکی، ناوەکانی باشترین یانەش بریتین لە پاریس سان جێرمان، چێڵسی، بەرشەلۆنە، لیڤەرپوول.

10 یاریزانیش وەک باشترین یاریزان بۆ خەڵاتی کۆپا پاڵێوراون کە ناوی، دیزێری دوێ و جۆواو نیڤێس لە پاریس، دین هاوسن لە ریاڵ مەدرید، لامین یامال و پاو کۆبارسی لە بەرشەلۆنە لەخۆدەگرێت.


PM:10:44:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌