بایرن میونشن بە ئەنجامێکی گەورە لە تۆتنهامی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن میونشن بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە تۆتنهامی بردەوە.
لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بایرن میونشنی ئەڵمانی و تۆتنهامی ئینگلیزیی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، لە خولەکی 12 کەین گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، بایرن زیاتر باڵادەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکەکانی 61 و 74 و 80 ژماەی گۆڵەکانیان بۆ چوار گۆڵ بەرزکردەوە، گۆڵەکانیش کومان و لینارت و ئاسارێ تۆماریانکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتایی هات، بایرن پێش ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ یەک یاریی دیکەی دۆستانە ئەنجام دەدات، یاریی داهاتووی تۆتنهامیش بەرامبەر پاریس سان جێرمانە لە جامی سوپەری ئەوروپا.
PM:10:38:07/08/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه