‌بەرشەلۆنە گۆڵبارانی دایگۆی کرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنە گۆڵبارانی دایگوی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای دایگو بانک پارک رووبەرووی یانەی دایگوی کۆریای باشور بووەوە 
تایمی یەکەم، بلاوگرانا بە بەهێزیەوە دەستی پێکرد و لە خولەکەکانی 21 و 27 و دوو خولەکی کاتی زیادکراودا سێ گۆڵیان نوسییەوە، گۆڵی یەکەم و سێیەم گاڤی و گۆڵی دووەم لیڤا تۆمارییکرد، نیوەی یەکەمیش بە پێشکەوتنی تیپەکەی فلێک کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، و لە خولەکەکانی 54 و 65، و مارکوس راشفۆرد گۆڵەکانی  بلاوگرانایان بۆ پێنج گۆڵ بەرزکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، یانە کەتەلۆنییەکە پێش دەستپێکی یەکەم یاریی لا لیگا، لە جامی خوان گامبەر رووبەرووی کۆمۆ دەبێتەوە.


PM:04:25:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌