پەیامێکی گرنگی ڕۆدریگۆ بۆ ئەلۆنسۆ پێش دەستپێکردنی وەرزی ڕیاڵ مەدرید.
وێستگە سپۆرت-
ڕۆدریگۆ گۆس ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ، پەیامێکی گرنگی ئاراستەی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکەی کرد.
ڕۆژنامەى ئاس ئاشکراى کردووە ڕۆدریگۆ پەیامێکی گرنگی بۆ ئەلۆنسۆ ناردووە و ڕایگەیاندووە کە یەکەم و دوا ویستی ئەوەیە لە وەرزی نوێدا لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆدریگۆ دەیەوێت متمانەی خابی ئەلۆنسۆ بەدەستبهێنێت، چونکە یاریزانەکە هەوڵدەدات ڕاهێنەرەکەی ڕازی بکات کە ڕۆڵی سەرەکی لە پلانی تیپەکەدا دەبینێت
پێشتر هەندێک سەرچاوە پشتڕاستیان کردبووەوە کە ئەلۆنسۆ بەنیازە لە وەرزی داهاتوودا پشت بە دوو یاریزانی هێرشبەر لە پێکهاتەی سەرەکی ڕیال مەدرید ببەستێت، ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێش
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، ڕۆدریگۆ دەبێت ڕکابەری برایم دیاز و فرانکۆ ماسترانتونۆی یاریزانی نوێ لە یانەی ڕیڤەر پلێت بکات بۆ ئەوەی پێگەى سەرەکی خۆی لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید بەدەستبهێنێتەوە.
AM:11:57:04/08/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه