تۆتنهام دەیەوێت ڕۆدریگۆ بکاتە جێگرەوەى سۆن
وێستگە سپۆرت-
یانەى تۆتنهامى لەندەنى دەیەوێت رۆدریگۆ بکاتە شوێنگرەوەی سۆن مین
سۆن دواى ١٠ ساڵ یاریکردن بۆ یانەى تۆتنهام ڕۆشتنى لە یانەکە ڕاگەیاندو و ڕوودەکاتە یانەى لۆس ئەنجەلوسى ئەمریکى.
رۆژنامەی ئاس ئاشکراى کردووە کە بەرپرسانى تۆتنهام بەجدی بیر لە کڕینی رۆدریگۆى ئەستێرەى بەڕازیلى دەکەنەوە لە یانەی ریاڵ مەدرید و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی سۆن.
ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە تۆتنهام دەیانەوێت سەرکردایەتی پرۆژەکەیان بدەن بەو یاریزانە بەڕزایلییە و بیکەنە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان.
تاوەکوو ئێستا داهاتووی رۆدریگۆ گۆوس لەگەڵ ریاڵ مەدرید نادیارە، لە ئینگلتەراش تەنها تۆتنهام ئارەزوی گواستنەوەی ناکات، بەڵکوو هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵیش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکەن.
AM:10:20:04/08/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه