مانچستەر یونایتد بووە پاڵەوانى جامى یانەکانى پرێمەرلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانهى مان یونایتد لەگەڵ ئیڤەرتۆن بە دوو گۆڵ یەکسانبوو بووە پاڵەوانى جامی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ
لە یاریی سێیەمی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ لە یاریگای مێرسیدس بێنز مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
لە تایمی یەکەمداو خولەکی 19 برۆنۆ فێرناندێز بە لێدانى سزا گۆڵى یەکەمى مان یونایتدى تۆمارکرد.
ئیڤەرتۆن هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکات، لە کۆتاییدا لە خولەکی 40 ئیندیبای توانی یارییەکە بگەڕێنیتەوە خاڵی سەرەتا، سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لەتامی دووەمدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامبوو کاتێک ماونت توانی لە خولەکی 69 گۆڵی دووەمی یونایتد تۆماربکات.
لە ئەنجامی فشارە بەردەوامەکانی ئیڤەرتۆن لە خولەکی 75 ئایدن هێڤنی بەرگریکاری یونایتد گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بەیەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەک کۆتایی هات و مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ بووە پاڵەوانی جامی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ، کە بۆچوار یانەی خولی ئینگلتەرا لە وڵاتی ئەمریکا رێکخرابوو.
AM:10:03:04/08/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه