جامى خولى ئەمریکى.. ئینتەرمیامى بە لێدانى یەکلاییکەرەوە بردییەوە
وێستگە سپۆرت-
لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە نێکاسای بردەوە و دوو خاڵی گرنگی بەدست هێنا.
لە هەفتەی دووەمی جامی خولە ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاریگای لۆکهارت بووە میوانی نیکاسا.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 تێلاسکۆ سێگۆڤا توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکەى بۆ میامى تۆماربکات.
پاشان لە خولەکی 17 مەیامی یاریزانێکیان بە کارتی سور کرایە دەرەوە و لە خولەکی 33 نێکسا گۆڵى یەکسیانى تۆمار کردەوە سەرئەنجام تایمی یەکەم بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60یشدا ناوبژیوان یاریزانێکی لە یانەی نێکاسا بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەمەش هەردوولا بە 10 یاریزانەوە بەردەوامبوون لە یارییکردن.
پاشان لە خولەکی 81 ریکاردۆ مۆنریاڵ گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد، بەڵام مەیامی بەردەوامبون لە هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی یارییەکە و بەجۆرێک ئەلبا توانی لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکات.
سەرئەنجام کاتی ئاسایی بە یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە پەنای بردەبەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لە لێدانەکاندا ئینتەر میامی توانییان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بردنەوە بەدەست بهێنن و بەم شێوەیەش دوو خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و ئیکاسیاش تەنها خاڵێکی وەرگرت
AM:10:57:03/08/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه