لەسەر داواى سیمۆنى ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵى گواستنەوەى یاریزانێکى بەرشەلۆنە دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەى یاریزانێکی بەرشەلۆنە نیشاندا
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەتلەتیکۆ مەدرید مارک کاسادۆ دەکاتە ئامانج و دەیەوێت لە گواستنەوەکانى ئەم هاوینەدا بیگوازێتەوە.
ئیدارەی بەرشەلۆنە ئامادەیە دانوستان بکات ئەگەر ئۆفەرێکی بەرچاو بگاتە دەستیان، بەتایبەتی کە بەهای یاریزانەکە بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.
خودى سیمۆنى سەرسامە بە تواناکانى ئەو یاریزانە و دەیەوێت بیگوازێتەوە
AM:10:43:03/08/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه