‌72 کاتژمێر بۆ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی ئەندریک لەگەڵ ڕیال مەدرید!

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا داهاتووی ئەندریکی فیلیپی بەڕازیلی یەکلایی دەکاتەوە.

یانەکە گفتوگۆیەکی چارەنووسساز لەگەڵ خابی ئەلۆنسۆی یاریزان و ڕاهێنەرەکە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی دۆخی هێرشبەرە لاوەکە کۆتایی پێبهێنێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، یانەکە بەنیازە لە ٤ی ئاب لەگەڵ ئەلۆنسۆ و ئێندریک کۆببێتەوە و داهاتووی یاریزانەکە ڕوون بکاتەوە. 

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕەنگە یانەکە بیر لەوە بکاتەوە ژمارە 9 بە فرانکۆ ماسترانتونۆی یاریزانە نوێیەکە بدات 


AM:11:30:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌