فەرمی.. ئارسیناڵ گواستنەوەی مادویكی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئارسیناڵی لەندەنی گواستنەوەی مادویكی یاریزانی چێڵسی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئارسیناڵ هاتنی ماودیكی ئینگلیزی وهێرشبەری چێڵسی راگەیاند و ئاشكرای كردووە خۆشحاڵین بە هاتنی ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە بۆ یانەكەمان بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج وەرز .
مادویكی درێسی ژمارە 20 لە یانەی ئارسناڵ لەبەر دەكات و لەگەڵ تیپەكەدا نابێت لە گەشتە ئاسیاییەكاندا، چونكە لە ئێستادا پشوو دەدات دوای بەشداریكردنی پێشووی لەگەڵ چێڵسی لە مۆندیالی یانەكاندا.
لای خۆیەوە میكێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسناڵ دەڵێت: هەموومان خۆشحاڵین بە پێشوازیكردن لە مادویكی بۆ پێكهاتەكەی، ئەو یاریزانێكی گەنجی سەرنجڕاكێش و بەهێزە، كە بەردەوام ئاست و ئاستێكی سەرنجڕاكێشی لە وەرزەكانی ڕابردوودا پێشكەشكردووە، یەكێكە لە هێرشبەرە بەتواناكانی پریمەرلیگ
PM:08:24:18/07/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه