‌تێرشتیگن نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

وێستگە سپۆرت-

تێرشتیگن لە پشتیدا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و بەوهۆیەوە چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ڕۆژنامەی  سپۆرتی كەتەلۆنی باس لەوە دەكات كە تێرشتیگن جارێكی دیكە توشی ئەو پێكانەبۆتەوە كە وەرزی 23 بۆ 24 توشی بوو لە پشتیدا و ئازارێكی زۆری هەیە. 

ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە بە ئەگەری زۆر شتیگن نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەمەش دەبێتە چوارەم نەشتەرگەری كە ئەنجامی بدات لە ساڵی 2020 وە.

بەرشەلۆنە بە نیاز بوو دەستبەرداری تواناكانی شتیگن بێت لەم هاوینەدا بەڵام بەهۆی ئەو پێكانەوە ناتوانێت هەرچەندە خودی گۆڵپارێزەكەش بە نیاز نەبوو یانە كەتەلۆنیییەكە جێبهێڵێت.

شتیگن لەوەتەی هاتۆتە بەرشەلۆنە 422 یاری ئەنجامداوە بە درێسی یانەكەوە و 416 گۆڵی لێكراوە و لە 175 یاریدا كلین شیتی كردووە.


PM:04:46:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌