‌ئەستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوەی گارناچۆ دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەستۆن بە جدی كارلەسەر گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی ئەستێرەی مانچستەر یونایتد دەكات .

یانەی مانچستەر یونایتد و ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەر ماركوس ڕاشفۆرد و ئەنتۆنی مارشال و تایرێل مالاسیا و جادۆن سانچۆ و ئەلیخاندرۆ گارناچۆیان لە پلانەكانیان دوورخستەوە، بەڵام لە ئێستادا هیچیان نەڕۆشتون.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤین نیوز، ئەستۆن ڤێلا دوایین یانەیە كە ئارەزووی گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد دەكات، كە مان یونایتد ئامادەیە بە 70ملیۆن پاوەند بیفرۆشێت و تیپەكەی ئونای ئیمری ئامادەیە ئۆفەرێك بۆ ئەو یاریزانە پێشكەش بكات.

یاریزانە باڵە ئەرجەنتینییەكە وەرزی ڕابردوو 11 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان تۆماركرد و لە كۆتایی وەرزی ڕابردوودا پەیوەندییەكەی لەگەڵ ڕوبێن ئەمۆریمی بەڕێوەبەری یانەكەی تێكچوو.

لە كۆتاشدا دەڵاێت ئەگەری گرێبەستی گۆڕینەوەی نێوان مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلا دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ هەردوولا،  لە كاتێكا ئۆلی واتكینز پەیوەندی بە تیپەكەی ڕوبێن ئەمۆریمەوە بكات  لەبەرانبەر چوونی گارناچۆ بۆ ئەستۆن ڤێلا


AM:10:50:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌