‌وێستهام گریلیچی دەیەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی وێستهام یونایتد ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی جاك گریلیچی ئینگلیزی و یاریزانی مانچستەر سیتی نیشانداوە.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بە یاریزانێكی سەرەكی نازانرێت ولە پلانەكانیدا نابێت بۆ وەرزی داهاتوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تۆك سپۆرت، وێستهام یونایتد ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی جاك گریلیش دەربڕیوە 
رۆِژنامەكە  دەشڵێت بەڵام گرێلیش دەبێت كەمكردنەوەی مووچەی بەرچاو قبوڵ بكات، چونكە هەفتانە 300 هەزار پاوەند لە یانەی مانچستەر سیتی دەستدەكەوێت.

رۆژنامەكە لە كۆتایشدا باس لەوە دەكات كە جگلە وێستهام یانەی ئیڤەرتۆنیش چاودێری باردودۆخی ئەو یاریزانە دەكات

گریلیچ  وەرزی ڕابردوو تەنها 32 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ئەنجامدا، لەنێویاندا 16 یاری سەرەكی بووە 






AM:10:48:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌