‌ڕیاڵ مەدرید نرخى مێندى دیارى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ریاڵ مەدرید ئارەزووی رۆیشتنی مێندی دەکات و 14 ملیۆن یۆرۆی لەسەر نرخەکەی دیاریکردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتاییانداوە و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا دەستبەرداری مێندی ببن بە هەر شێوەیەک بێت.

ئاس دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی شاهانە نرخی بەرگریکارە فەرەنسییەکەیان بە 14 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.

رونیشیکردووەتەوە، لە دوای گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراس بەرامبەر بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت یەکێک لە فێرلاند مێندی یان فران گارسیا بفرۆشن و بەرگریکارە فەرەنسییەکە ئەگەری رۆیشتنی زیاترە بەڵام بەهۆی پێکانە زۆرەکانیەوە تا ئەم ساتە ئۆفەری فەرمی پێشکەش نەکراوە.


AM:10:33:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌