‌فەرمی.. میلان گواستنەوەی مۆدریجی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی مۆدریچی راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئەژماری تایبەت بە خۆیان بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەک ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ لوکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاند.

یانەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدۆکەدا نوسیویانە پەیامێک لە ئەستێرە گەورەکەوە و بەخێر بێیت بۆ یانەکەمان لوکا.

مۆدریچ لە رابردوودا 27 نازناوی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە کە شەش نازناویان چامپیۆنز لیگ بووە


PM:08:49:14/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌