فەرمی.. بەرشەلۆنە گواستنەوەی بەرداخچی راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی بەرشەلۆنە گواستنەوەی بڕونی بەرداخچی بۆ ماوەی چوار وەرز راگەیاند
لە پێگەی فەرمی خۆیان یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی رۆنی بەرداخچی بەرگریکاری باڵی سویدی و یاریزانی یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکیان بۆ ریزەکانی یانەکەیان راگەیاند.
ئەو یانەیە ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی کۆپنهاگن گرێبەستیان لەگەڵ بەرگریکارە سویدیەکە ئیمزاکرد تا هاوینی ساڵی 2029.
دوپاتیانکردەوە کە ئەو یاریزانە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان دەکات و بەشێک دەبێت لەو یاریزانانەی کە گەشت دەکات لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی بەشداربێت لە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ.
PM:02:25:14/07/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه