بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستى دی یۆنگ نوێ بکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستى دی یۆنگ نوێ بکاتەوە
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکراى کردووە بەرشەلۆنە بەنیازە دانوستانەکانی لەگەڵ فرێنکی دی یۆنگ خێراتر بکات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر گرێبەستێکی نوێ.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا گفتوگۆ لە نێوان هەردوولا بەردەوامە، لەگەڵ خواستی هاوبەش بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە لە زووترین کاتدا.
دی یۆنگ لە ساڵی 2019ەوە لە یانەی ئەیاکسەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە
شایەنی باسە گرێبەستی ئێستای ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت
AM:10:39:12/07/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه