‌ئەسینسیۆ لەگەڵ یانەیەك گەیشتە ڕێكەوتن

وێستگە سپۆرت-

یانەی فنارباخچەی توركی بۆ گواستنەوەی ماركۆ ئاسینسیۆی ئیسپانی گەیشتە ڕێككەوتنی سەرەتایی.

سانتی ئۆنانا لە پێگەی فۆت مێركاتۆ بڵاوی كردووەتەوە، فنارباخچە لەگەڵ پاریس سانجێرمان سەبارەت بە هێنانی ئاسینسیۆ گەیشتووەتە ڕێككەوتن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەش داوە، گواستنەوەی ئاسینسیۆ لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەرە و ئێستا یانە توركییەكە هەوڵ دەدات لەگەڵ خوودی هێرشبەرەكە بگاتە ڕێككەوتن.

ئاسینسیۆی تەمەن 29 ساڵ یەك وەرز لە بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە و لە زستانەی ڕابردوو بە خواستن ڕووی لە ئەستۆن ڤێلا كردبوو، لەگەڵ پاریس لە 47 یاریدا 7 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووە.


PM:06:13:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌