دزیكۆ بووە یاریزانی فیۆرنتینا
وێستگە سپۆرت-
ئیدین دزیكۆی بۆسنەی بە گرێبەستێكی ئازاد جارێكی دیكە گەڕایەوە خولی پلەیەكی ئیتاڵی.
هێرشبەرە 39 ساڵانەكە لەم هاوینە گرێبەستەكەی لەگەڵ فنارباخچەی توركی كۆتایی هات و بووە یاریزانێكی ئازاد.
بەشێوەیەكی فەڕمی یانەی فیۆرنتینا بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری تیپەكەی گواستنەوەی دزیكۆی بە گرێبەستێكی دوو وەرزە و تاكو هاوینی 2027 ئاشكرا كرد.
یاریزانە بۆسنەییەكە پێشتر لە سێریا ئەی یاری بۆ یانەكانی ڕۆما و ئینتەرمیلان كردووە و لە پرێمەرلیگیش درێسی مانچستەر سیتی پۆشیوە و دوو نازناوی پرێمەرلیگی بەدەست هێناوە و لە ئەڵمانیاش یاری بۆ وڵفسبۆرگ كردووە و خاوەنی نازناوێكی خولی ئەڵمانییە.
لە كاروانی وەرزشی خۆیدا 837 یاری ئەنجامداوە و 369 گۆڵ و 153 ئاسیستی تۆمار كردووە.
PM:06:12:10/07/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه