مێسى سەرکردایەتى بردنەوەى میامى کرد
وێستگە سپۆرت-
ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی شکستى بە مۆنتریال هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئینتەر میامی و مۆنتریال ئیمپاکت رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، دوو خولەک دوای دەستپێکی یارییەکە پرێنس گۆڵی پێشکەوتنی مۆنتریالی تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی ئینتەر میامی دوو گۆڵ بوو لە خولەکەکانی 33 و 40 لە رێگەی ئالێندی و مێسیەوە، نیوەی یەکەمیش لە سودی میامی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم و لە خولەکەکانی 60 و 62 میامى دوو گۆڵی لەدواییەکیان لە رێگەی سێگۆڤیا و مێسی تۆمارکرد.
سەرەنجام میامى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مۆنتریالیان بردەوە، بەم ئەنجامە میامی بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی شەشەم دەبیندرێت و مۆنتریاڵ کۆتایی ریزبەندی گرتووە.
AM:09:59:06/07/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه