‌چێڵسی لە پالمێراسى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسی بردنەوەی بەسەر پالمێراس بەدەستهێنا و گەیشتە پێش کۆتایی.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی، هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و پالمێراسی بەرازیلی رووبەڕووی یەکبونەوە.

تایمی یەکەم بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات، گۆڵەکەش کۆل پالمەر لە خولەکی 16 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53 ئیستیڤاو ئەنجامەکەی بۆ پالمێراس یەکسانکردەوە بەڵام لە خولەکی 83 ئەگۆستن بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی تری بۆ چێڵسی تۆمارکرد.

سەرەنجام چێڵسی توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

دوای ئەو ئەنجامە، چێڵسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی فلۆمینێنزی بەرازیلی دەبێتەوە، پالمێراشیش ماڵئاواییکرد.


AM:10:13:05/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌