‌ئەتلەتیکۆ مەدرید سێیەم گرێبەستی هاوینەی ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی ئەلێکس باینا یاریزانی ڤیاڕیالی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای گواستنەوەی خوان موسۆ و ماتیۆ روگێری لە ئاتاڵانتای ئیتاڵییەوە، لە بەیاننامەیەکیدا گواستنەوەی ئەلێکس باینا یاریزانی لاوی ئیسپانی بۆ ریزەکانی راگەیاند

ئەلێکس باینا تاوەکو 2030 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆ کردووە و بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەی مەدرید دەکات و بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانیشی 5 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 55 ملیۆن یۆرۆیە


PM:04:35:02/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌