وادەى نوێکردنەوەى گرێبەستى ڤینی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە ڕاگەیاندنی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی تا ساڵی 2030
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڤینیسیۆس چەندین جار خواستی خۆی بۆ مانەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دەربڕیوە، جەختیشی لەسەر ئامادەیی خۆی کردۆتەوە بۆ ئەوەی بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت، ئەو هەنگاوەش بە ڕەزامەندی ڕوون لەلایەن ئیدارەی یانەکەیەوە پێشوازی لێکراوە.
ڤینیسیۆس لە ساڵی 2018 لە یانەی فلامینگۆوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد
لە ئێستادا بریکاری ڤینیسیۆس لە ئەمریکایە و چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید ئەنجام بدرێت سەبارەت بە نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە .
مارکا باس لەوەش دەکات یانەکە هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە واتە ڕێک دواى جامى جیهانى یانەکان.
ئەو یاریزانە تاکە یاریزان نییە کە چاوەڕێی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات. هەروەها یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات لە هەمان ماوەدا نوێکردنەوەی تیبۆ کۆرتوا و برایم دیاز کۆتایی پێبهێنێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتوو.
AM:10:33:29/06/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه