‌پاڵمێراس گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

وێستگە سپۆرت-


یانەی پاڵمێراس بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی تووشی بوتافوگۆ کرد و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکی قۆناغی 16ـی مۆندیالی یانەکان، هەردوو یانەی پاڵمێراس و بوتافوگۆی بەڕازیلی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم و دووەمی یارییەکە بێ گۆڵ کۆتاییهات
دوای ئەوەی کاتی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، ناوبژیوان بە ناچاری پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو، لە نیوەی یەکەمی تایمی زیادکراویش، بە دیارییکراوی لە خولەکی 100 پاولینیۆ گۆڵی بۆ پاڵمێراس تۆمارکرد.

دوای ئەو گۆڵە یانە سەوز پۆشەکە هەوڵی پارێزگاریکردنیان دەدا لە ئەنجامی یارییەکە، لە خولەکی 116 بەهۆی هەڵەیەکەوە گۆستاڤۆ گۆمێزی بەرگریکاری پاڵمێراس بە کارتی سور کرایەوە دەرەوەی یاریگا، بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە دروستنەکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵیکی بێبەرامبەر لە سودی پاڵمێراس کۆتایی هات، بەم ئەنجامە پاڵمێراس گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و بوتافوگۆ ماڵئاوایی کرد.


AM:12:13:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌