‌نەسڕ دوورخستنەوەى پیۆلى ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەسری سعودی بە فەرمی ڕۆیشتنی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری تیپەکەی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان هەردوولا دوای تەنها نۆ مانگ ڕاگەیاند.

یانەی نەسری سعودی گرێبەستی سێ ساڵەی لەگەڵ پیۆلی بۆ وەرزی 2024/2025 واژۆکرد. بڕیاربوو گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە لەگەڵ تیپەکە لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی پێبێت.

ئەکاونتی فەرمی یانەی  نەسر ڕۆیشتنی ئەو ڕاهێنەرە و هەڵوەشاندنەوەی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەسەر پلاتفۆرمی "X" ڕاگەیاند.

ئەکاونتی نەسر نووسیویەتی: کۆمپانیای یانەکانی ئەلنەسر بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری تیپی یەکەم، بەڕێز ستیفانۆ پیۆلی ڕادەگەیەنێت.

ئەکاونتی یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی ئەو و ستافەکەی دەکەین بۆ ئەو هەموو هەوڵانەی لەگەڵ یانەی نەسر داویانە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.


PM:12:32:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌