هەڵوێستێکى مۆدریج میلان سەرسام دەکات
وێستگە سپۆرت-
هەڵوێستێکى لوکا مۆدریج بەرپرسانى یانەى میلانى ئیتاى یەرسام دەکات
ئیگلی تارێ، بەڕێوبەری وەرزشی ئەیسی میلان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت باس لەوە دەکات لەبارەی گرێبەستەکە راستەوخۆ قسەی لەگەڵ لوکا مۆدریچ کردووە وئەو یاریزانە لە یەکەم گفتوگۆیان سەرسامی کردووە.
بەڕێوەبەرەکەى میلان دەڵێت راستەوخۆ قسەم لەگەڵ لوکا مۆدریچ کرد، کەسێکم بینی کە کە هێشتا تیونى نازناوە و یەکسەر پێی وتم دەموێت ڕکابەرى لەسەر نازناوەکان بکەین لە کاتێکدا شەش نازناوى چامپۆنسلیگى بە دەستھێناوە.
تارێ دەشڵێت لوکا دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی و سەرکردەی ئەیسی میلان. لە ئێستاوە سەرنجی لەسەر بەدەستهێنانی نازناوە.
مانگی رابردوو بە فەرمی مۆدریچ رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانیەتی لۆكیتا دەبێت بە درێسی یانە شاهانەكەوە.
AM:10:42:25/06/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه