چێڵسی لە تەرەجى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى چێڵسی بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە تەرەجی هێنا
لە جەولەى سێیەمى مۆندیالی یانەکان و لە کۆمەڵەی چوارەم، چێڵسی ئینگلیزی رووبەڕووی تەرەجی تونسی بوەوە.
لە تایمی یەکەم، و لە خولەکاکانی سێ و پێنجی کاتی زیادکراو چێڵسی دوو گۆڵ لە رێگای تۆسین ئادەرابیۆیۆ و لیام دیلاپەوە تۆمار کرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا، تەرەجی بەرگری دەکرد و چێڵسی هەوڵی گۆڵی زیاتری دەدا، هێرشەکانی بلوزیش لە خولەکی حەوتی کاتی زیادکراو لەو تایمەدا ئەنجامی هەبوو کاتێک لە رێگای جۆرجەوە گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد و بەو ئەنجامەش براوەبوون.
لەم کۆمەڵەیە فلامێنگۆ بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی 16، چێڵسیش بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ وەک پلەی دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ.
AM:10:21:25/06/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه