كێشی لەشی ئیمباپێ زۆر دابەزیوە
وێستگە سپۆرت-
كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یابەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی نەخۆشییەوە نزیكەی چوار بۆ پێنج كیلۆ لە كێشی كەمی كردووە.
ئیمباپێ پێش دەستپێكردنی جامی جیهانی یانەكان تووشی هەوكردنی توندی گەدە و ڕیخۆڵە بوو، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی لە هەردوو یاریی یانەكەی بەرانبەر هیلالی سعودی و پاچۆكای مەكسیكی لە جامی جیهانی یانەكان نەیتوانێت بەشداری بكات.
لەو بارەویەوە ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوی كردەوە، مباپێ بەهۆی نەخۆشی هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵەكانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكەی 5 كیلۆ لە كێشی كەمی كردووە.
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، پزیشكەكانی ڕیاڵ مەدرید لە نزیكەوە ڕۆژانە چاودێری تەندرووستی هێرشبەرەكەیان دەكەن و هەوڵ دەدەن بۆ یاریی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بەرانبەر ساڵزبۆرگ ئامادەبێت، بەڵام ڕۆژنامەی ماركا ئەوە دەخاتە ڕوو پێشبینی مباپێ لەم یارییەشدا ناتوانێت یاریی بكات.
PM:08:02:24/06/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه